محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى وه‌زیرى پێشترى عێراق ئه‌و ناوانه ئاشكرا ده‌كات كه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق پێشنیار ده‌كرێن و دووپاتى ده‌كاته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك مالیكى جارێكى تر ناتوانێ ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران.
له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى كه دوو جار له حكوومه‌ته‌كانى عێراق وه‌زیر بووه و جارێكیش بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى عێراق كاندید كراوه و سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه. باس له‌و ناوانه ده‌كات كه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌تى داهاتوو له لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه پێشنیار ده‌كرێن.
ئه‌و ناوانه‌ى عه‌لاوى باسیان ده‌كات ئه‌مانه‌ن: نوورى مالیكى، محه‌مه‌د شیاع سوودانى، عه‌دنان زورفى، ئه‌سعه‌د عیدانى، محه‌مه‌د غه‌بان، عه‌بدولحوسێن عه‌بتان، قاسم ئه‌عره‌جى، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى، حه‌مید شه‌ترى، موحسین مه‌نده‌لاوى، نه‌عیم عه‌بوودى.
محه‌مه‌د عه‌لاوى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌و كه‌سانه وه‌رگرتووه، كه ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وه‌یان هه‌یه كاندیدى ناوه‌كان بكه‌ن و ده‌شڵێ، "خۆشم كاندیدم" دواتر عه‌لاوى پێنج ناو دوور ده‌خاته‌وه، پێیوایه ئه‌وانه ناتوانن ببنه سه‌رۆك وه‌زیران، یه‌كێك له‌وان حه‌مید شه‌ترى به‌رپرسى هه‌واڵگری عێراقه، دووه‌میان محه‌مه‌د غه‌بان كه ماوه‌یه‌ك وه‌زیرى ناوخۆى عێراق بوو، ناوێكى تر كه عه‌لاوى دوور ده‌خاته‌وه نه‌عیم عه‌بوودی وه‌زیرى خوێندنى باڵایه، كه سه‌ر به عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه. عه‌لاوى پێیوایه ئه‌و ناوه پێوه‌ندى به‌هێزى نییه و له‌و ئاسته نییه.
سه‌باره‌ت به زورفى عه‌لاوى ده‌ڵێ، "پێشتر جارێكى تر عه‌دنان زورفى كاندید كراوه بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت به‌ڵام له ناوه‌ندى سیاسى ره‌ت كراوه‌ته‌وه". سه‌باره‌ت به مالیكیش ده‌ڵێ، "مالیكى له دواى 2014 كه ئه‌و كات به‌هێزترین ده‌سه‌ڵاتى هه‌بوو له حكوومه‌ت بوو، زۆرترین ده‌نگى هێنا بوو، به‌ڵام مه‌رجه‌عیه‌ت ره‌تى كرده‌وه، بۆیه ئه‌مجاره‌یش به دوورى ده‌زانم ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران".
له‌دواى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له تشرینى یه‌كه‌مى 2019 محه‌مه‌د تۆفیق عه‌لاوى له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كاتى عێراق بۆ سه‌رۆكایه‌تى حكوومه‌ت پێشنیار كرا، به‌ڵام ره‌زامه‌ندى لایه‌نه‌كانى به‌ده‌ست نه‌هێنا.
وەڵام بدەوه