Kurdistan Press - عێراق دژ بە ئەمەریکا هاتە دەنگ عێراق دژ بە ئەمەریکا هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق دژ بە ئەمەریکا هاتە دەنگ

ڕاگەیەندراوێک لە باسم عەواد گوتهبێژی حکوومەتی عێراق بەهۆی سزاکانی ئەمەریکا:

حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی ئەو بناغەیە کە دەوڵەتی عێراق لەسەری کاردەکات لە هەموو لایەنەکانی کارەکانیدا، ئەمە جگە لەوەی پابەندە بەو پەیماننامە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتيیانەی کە عێراق واژۆی لەسەر کردووە، و پابەندە بە جێبەجێکردنی لەسەر بنەمای ئەندامێتی کارا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یاسا و ڕێکارە کارپێکراوەکانی.

حکومەت لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی ئەم دواییەی گەنجینەی ئەمریکا دەکات سەبارەت بە سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بەسەر کۆمپانیای ئەندازیاری گشتی و هەندێک قەوارەی دیکە، بە بیانووی ئەوەی کە پەیوەندییان بەو لایەنانەوە هەیە کە کەوتوونەتە ژێر ڕێکاری یاسایی ئەمریکاوە.

حکومەتی عێراق ئەم کارە تاکلایەنە بە زۆر بە داخ و ناتەبا دەزانێت لەگەڵ ڕۆحی دۆستایەتی و ڕێزگرتنی یەکتر کە لە مێژە تایبەتمەندی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات بووە ناگونجێت، هەروەها وەرگرتنی بڕیارێکی لەو شێوەیە بەبێ ڕاوێژکاری یان گفتوگۆی پێشوەختە، پێشینەیەکی نەرێنی بۆ ڕێبازی مامەڵەکردن لە نێوان وڵاتانی هاوپەیماندا دادەنێت، عێراق داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دەکات کە لە پێشەنگییان ویلاتە یەکگرتووەکان، هاوکار بن لە ئاڵوگۆڕی زانیاری تەکنیکی و بانکیدا، بەتایبەتی لەگەڵ پرۆسەی چاکسازیی هەمەلایەنەی پێکهاتەیی سیستەمی بانکی و دارایی عێراق کە ئەم حکومەتە تەواوی کردووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای نیشتیمانی کرد، لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و دەستەی باڵای وردبینی و دەستەی دەستپاکی و بانکی ناوەندی پێکبێت، بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیە پەیوەندیدارەکە و ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکانی لە ماوەی (30) ڕۆژدا پێشکەش بکات، لەوانەش ڕێوشوێنی یاسایی و کارگێڕی پێویست.

هەروەها جەختی لە بەرپرسیارێتی دەوڵەت کردەوە لە پاراستنی کارمەندانی مەدەنی و پڕۆژە گرنگەکانی پەیوەست بەو کۆمپانیایانە، بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان بەبێ پەککەوتن و دڵنیابوون لەوەی کە هەر ڕێوشوێنێکی چاکسازی کاریگەری لەسەر مافی هاووڵاتیان یان کارمەندانی ناپەیوەندیدار بەو چالاکییانەی کە لە ژێر چاودێریدان نەبێت.

هەروەها حکوومەت جەخت دەکاتەوە کە عێراق هەر چالاکییەکی ئابوری یان دارایی ڕەت دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی یاسایی نیشتمانی لابدات یان بۆ دابینکردنی دارایی گرووپە چەکدارەکان یان بۆ مەبەستێک کە ناکۆکی لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای گەلەکەمان بقۆزرێتەوە و بە ڕێکارە ڕوونەکانی بەردەوامە بۆ دەستەبەرکردنی پاراستنی سامانی گشتی و ڕێگریکردن لە مامەڵەکردنی هەر لایەنێک لە دەرەوەی سیستەمی دەوڵەت، بەبێ قبوڵکردنی هیچ ڕاسپاردە و دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆدا.

حکومەت بە ئامانجی پتەوکردنی ڕێبازی چاکسازیی دامەزراوەیی و ئابووری و پاڵپشتیکردن لە بنیاتنانی متمانە لەنێوان هاووڵاتیان و دەوڵەت و چەسپاندنی چەمکی بنیاتنانی دامەزراوە نیشتمانییەکانی دەوڵەت بەدواداچوون بۆ ئەو تۆمەتانە ئەنجام دەدات، هەروەها پابەندبوونی خۆی بۆ بەدواداچوونی پڕۆژە نیشتمانییەکەی و گەیشتن بە گەشەپێدانی دادپەروەرانە و دابینکردنی ژینگەیەکی ئابووری ڕوون و دۆستی وەبەرهێنان و خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی و پاراستنی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکاندا دووپاتدەکاتەوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه