کورتەی هەواڵ:
سەرۆککۆماری ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە دیالۆگ لەگەڵ واشنتن ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بە بەردەوامیی ئاستەنگ و فشارەکان دەکات لە کاتی نزیکبوونەوە لە مێزی گفتوگۆ.
وردەکاریی هەواڵ:
مەسعود پزشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند کە کێشەی سەرەکیی تاران لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوەدایە، هەر جارێک نزیک دەبنەوە لە مێزی دانوستان و دیالۆگ، جەنگ و فشار بەسەر وڵاتەکەیدا دەسەپێندرێت.
سەرۆککۆماری ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ لایەنێکدا کە ڕۆژانە پەنا بۆ سزادان، گوشار و پێشێلکردنی بەڵێنەکان دەبات، بێواتایە و ئاستەنگی جدی لە بەرامبەر پرۆسەی دیپلۆماسیدا دروست دەکات.
#Kurdistanpress


وەڵام بدەوه