باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، حکومەت بە گرنگییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی ئەم دواییەی گەنجینەی ئەمریکا دەکات سەبارەت بە سەپاندنی سزاکانی بەسەر کۆمپانیای ئەندازیاری گشتی و هەندێک قەوارەی دیکەدا، بە بیانووی ئەوەی کە پەیوەندییان بەو لایەنانەوە هەیە کە کەوتوونەتە ژێر ڕێکاری یاسایی ئەمریکاوە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق هەنگاوەکەی ئەمریکای بە تاکلایەنە ناو بردوە و دەڵێت، عێراق داوا لە هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی دەکات کە لە پێشەنگییان ئەمریکایە، هاوکار بن لە ئاڵوگۆڕی زانیاری تەکنیکی و بانکی، بەتایبەتی لەگەڵ پرۆسەی چاکسازیی هەمەلایەنەی پێکهاتەیی سیستەمی بانکی عێراق.
ئاشکراشی کردوە لیژنەیەکی باڵای نیشتیمانی لە نوێنەرانی وەزارەتی دارایی و دەستەی باڵای وردبینی و کۆمسیۆنی دەستپاکی و بانکی ناوەندی پێکدێت، بۆ پێداچوونەوە بە دۆسیە پەیوەندیدارەکە و ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکانی لە ماوەی 30 ڕۆژدا پێشکەش بکات.
وەڵام بدەوه