شەقامەكانی بەسرا گڕیان گرت؛ لەسەر سوێریی ئاو خەڵك ڕژایە سەر شەقام
بەهۆی خراپیی ئاو و كارەبا و پیسبوونی ژینگەی پارێزگاكە و نەبوونی نەخۆشخانە و پڕۆژەكان جەماوەری بەسرا بە بەردەوام پێیەكیان لەسەر شەقامە و ناڕەزایەتی دەردەبڕن، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەم ناڕەزایەتیی بەسراییەكان بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەك بەردەوام بوو، بەتایبەتی لە ناوچەكانی تەمیمیە و حەیانیە و عەشار، ئەوان شەقامە گشتییەكانیان داخست، ئەوەش بەهۆی پەرەسەندنی تەنگژەی سوێریی ئاوی خواردنەوە.
بەسرا كێشەیەكی گەورەی لە ئاو كارەبا هەیە، كارەبای كەمە و ئاوی خواردنەوەشی بە هەمان شێوە، عەلا تەمیمی خۆپێشاندەرێك لەو پارێزگایە دەڵێت، ئەمڕۆش وەك رۆژانی رابردوو بەهۆی بەرزیی رێژەی سوێری و خوێ لە ئاو و چارەسەرنەكردنی ریشەیی كێشەكە لە لایەن لایەنی پێوەندیدار هاتینە سەر شەقام، دۆخەكە گەیشتووە تە ئاستێك بەرگەی ناگیرێت و هاووڵاتییان ئاویان بۆ خواردنەوە و پێویستیی رۆژانە نییە.
بەپێی میدیاكان دوێنێ لە شەقامی قائید لە گەڕەكی حوسێن لە سەنتەری بەسرا، خۆپێشاندەران بە تایەسووتاندن شەقامەكانیان داخست و هاتوچۆی ئۆتۆمبێل وەستا، كەچی هێزە تەناهییەكان خۆپێشاندەرانیان بڵاوە پێ كرد، هۆكارەكەشی هەمانشت سوێریی ئاو بوو كە چەند رۆژێكەی كاری كردووەتە سەر ژیانی خەڵكەكە.
وەڵام بدەوه