وێڕای ئه‌وه‌ی له ماوه‌كانی ڕابردوودا، ڕه‌وتی سه‌در بڵاوی كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌شداریی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراقدا ناكه‌ن كه بڕیاره له 11ی 11ی 2025، به‌ڕێوه بچێت، به‌ڵام 78 ئه‌ندامی ڕه‌وته‌كه چوونه‌ته نێو هاوپه‌یمانێتی لایه‌نه‌كانی تره‌وه و خۆیان به‌ربژێر كردووه.
نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیایدا ناڕه‌زایی خۆیان ده‌ربڕیوه له‌و كاره‌ی كه كراوه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "78 كه‌س كه ئه‌ندامی ره‌وتی سه‌رد بوونه پێشێلی ئه‌وه‌یان كرد كه ڕه‌ته‌كه‌یان بڕیاری داوه به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن نه‌كه‌ن، كه‌چی ئه‌وان خۆیان له‌نێو هاوپه‌یمانێتی لایه‌نه گه‌نده‌ڵه‌كان به‌ربژێر كردووه و خه‌میان ته‌نیا كۆكردنه‌وه‌ی پاره و گه‌یشتنه به ده‌سه‌ڵات.
وەڵام بدەوه