Kurdistan Press - نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، كۆ دەبێتەوە و بەپێی زانیارییەكانیش، لەبارەی بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی ئاب، وەزیرەكان لەگەڵ سوودانی قسە دەكەن و باسی وەڵامی هەرێم لەبارەی لێبرینی 3% بۆ خانەنشینی دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەم 14ـی تشرینی یەكەم، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەیە، لە كۆبوونەوەكەدا وەزیرە كوردەكان دوای تەواوبوونی، لەگەڵ سوودانی گفتوگۆ دەكەن لەبارەی لێبڕینی 3%ـی مووچە كە تەیف سامی كردوویەتیە كێشە بۆ ناردنی مووچە.

ئەو لێبڕینە لە مووچەی مانگی حەوت وەك خۆی جێبەجێ كرا، ئەوەیش بۆ جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی ساڵی 2014ـی عێراق بوو، بەڵام وەزیری دارایی بەمەبەستی دروستكردنی گرفت بۆ مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان، نووسراوێكی كردووە بۆ هەرێمی كوردستان و دەڵێت، ئەو لێبڕینە وەك خۆی جێبەجێ‌ نەكراوە.

ئەوەش زانراوە، دوێنێ‌ هەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی وەڵامی داوەتەوە و بە بەڵگەوە ئەوەی بۆ سەلماندووە ئەو بڕیارە وەك خۆی جێبەجێ‌ كراوە

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەدرێت.

هاوكات سەرچاوەكان لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە ئاماژەیان بۆ ئەوە كردووە، كە 120 ملیار داهاتی نانەوتی ئامادەیە و هەركات بڕیاری خەرجكردنی مووچە بدرێت، ڕاستەوخۆ ڕادەستی بەغدا دەكرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه