كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئۆكتۆبه‌ری 2025)، خۆپیشاندان له سنووری پارێزگای دیوانیه ده‌ستی پێكرد و خۆپیشانده‌ران ڕێگه‌ی پارێزگای دیوانیه و موسه‌نایان داخست.
ده‌یان كه‌س كه به‌شی زۆریان جووتیاری خه‌ڵكی قه‌زای حه‌مزه‌شه‌رقین له سنووری پارێزگای دیوانیه ده‌ستیان كرد به خۆپیشاندان و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی نێوان پارێزگای دیوانیه و پارێزگای موسه‌نایان داخست.
خۆپیشانده‌ران ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی خۆجێیی پارێزگاكه‌یانه‌وه فه‌رامۆش كراوه و هه‌روه‌ها به هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی پلانی ئاودێری بۆ ئه‌مساڵ، ده‌ستیان به خۆپیشاندان كردووه.
وەڵام بدەوه