Kurdistan Press - سودانی هاتە دەنگ سودانی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سودانی هاتە دەنگ

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی عەرەب و بیانی لە بەغدا ئاماژەی بەوەشكرد، دۆسیەی نەوتییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەرکرد کە لە ساڵی 2009ەوە بە هەڵپەسێردراوی مابووەوە، لەئێستاشدا هەولێر و بەغدا دانوستان لەسەر داهاتی نانەوتی دەکەن کە کاریگەریی لەسەر بەردەوامی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کورستان نابێت. وتیشی، دامەزراندنی نێردەی ترەمپ بۆ عێراق هەنگاوێکی گرنگە، بەتایبەتیش کە نێردەکەی ترەمپ ( مارک ساڤایا) بە ڕەچەڵەک عێراقییە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ دەخوازن. سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی باڵیۆزخانەی عێراق و سووریاش لە بەغدا و دیمەشق وتی، باڵیۆزخانەی هەردوو وڵات لە کارەکانیان بەردەوامن، حکومەتی هەردوو وڵاتیش لەبوارەکانی ئەمنی، ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ماددە هۆشبەرەکان هەماهەنگییان هەیە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه