ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوزى ئیماراتى ئاشكراى كردووه، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌سه‌ر سنوورى عێراق وسووریا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن، له ترسى زه‌برێكى ئیسرائیل، سه‌رچاوه سوورییه‌كان به ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ترسى میلیشیاكان به‌و ئاسته گه‌یشتووه ئاڵاكانیان به ئاڵاى عێراق گۆڕیوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م پێنجى تشرینى دووه‌م، ماڵپه‌ڕى ئیره‌م نیوز له سه‌رچاوه‌ى عێراقى و سوورى زانیارى ئه‌وه‌ى وه‌رگرتووه، میلیشیاكانى عێراق ترسیان له زه‌برێكى ئیسرائیل هه‌یه، بۆیه ئاماده‌كاریى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان له زه‌بره‌كه به‌دوور بگرن و خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان ده‌گوترێت هه‌ندێك له باره‌گاكانى حه‌شدى شه‌عبى له نزیك قائیم و ئه‌لبوكه‌مالى سوورى، شوێنى خۆیان گۆڕیوه و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ته‌كنیكى خۆشاردنه‌وه به‌كار ده‌هێنن، له‌وانه ئاڵاى میلیشیاكانیان داگرتووه و ئاڵاى عێراقیان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه خاڵى سنوورى قائیم- ئه‌لبوكه‌مال بۆ ئیسرائیل گرنگه چونكه ده‌توانێ به لێدانى ئه‌و خاڵه رێگه‌ى گه‌یاندنى هاریكارى لۆجیستى ئێرانى بۆ سووریا و لبنان ده‌بڕێت. ماڵپه‌ڕه‌كه پێشبینى ده‌كات لێدانى زهبرهكهى ئیسرائیل زۆر سنووردار بێت له قۆناغى یه‌كه‌مدا، هه‌روه‌ها پێشبینى ناكات، میلیشیاكان به توندى وه‌ڵامى ئیسرائیل بده‌نه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌توندى وه‌ڵام بده‌نه‌وه و ئێرانیش له‌سه‌ر میلیشیاكان بێته ده‌نگ ئه‌وا ئیسرائیل گوشارى زیاتر بۆ سه‌ر عێراق و ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات و بۆ جارى دووه‌م هێرش ده‌كاته‌وه سه‌ر میلیشیاكان


وەڵام بدەوه