Kurdistan Press - ئەمریکا هۆشداری تووند بە عێراق دەدات ئەمریکا هۆشداری تووند بە عێراق دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا هۆشداری تووند بە عێراق دەدات

 

عەدنان زورفی، سەرۆكی هاوپەیمانی بەدیل و راسپێردراوی پێشو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمریکا هۆشداری توندی بە لایەنە سیاسییەکانی عێراق داوەو داوای کردوە گروپە چەکدارەکان بەشێک نابن لەحکومەتی داهاتوی عێراق.

 عەدنان زورفی لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی بەوەکرد،" هەموو ئەو لایەنە سیاسییانەی لەژێر چەتر گروپە چەکدارەکانی نزیک لەئێران کاردەکەن، هیچ رۆڵێکیان لەحکومەتی داهاتوی عێراق نابێت، ئەمە بڕیارێکە و دراوە، کۆتایی بەو پرسە هاتوە ".

 ئەوەشیخستەڕوو، حکومەتی داهاتو ئەگەر بیەوێت پەیوەندیی و پالپشتییەکی نێودەوڵەتی هەبێت، دەبێت پابەندی ئەو مەرجانەی ئەمریکا بێت و رێگە نەدات هیچ هێزێک نوێنەرایەتی حکومەتی عێراق بکات، کە لە لیستی تیرۆری ئەمریکادایە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه