ه‌دوا كۆبونه‌وه‌ی سه‌رانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بانگهێشتی سودانی نه‌كراو له‌وباره‌یه‌شه‌وه جاسم حه‌ریری مامۆستای زانستیی سیاسی له‌میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندوه؛ ئاماده‌نه‌بوونی سودانی له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ته‌نیا پرسێكی پرۆتۆكۆلی تێپه‌ڕ نییه به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌و ره‌هه‌ندی قوڵی سیاسی له‌خۆگرتوه ، به‌تایبه‌تیش له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردن و كاریگه‌ری راسته‌وخۆی دۆخی ناوچه‌كه بۆ سه‌ر كاروباری ناوخۆی ئه‌م وڵاته .
حه‌ریری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه كه سودانی ده‌یه‌وێت واپیشانیبدات بڕیاره حكومییه‌كانی سه‌ربه‌خۆن و له‌ده‌ره‌وه‌ی كاریگه‌ری لایه‌نه سیاسییه‌كانه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌یه‌وێت هاوسه‌نگی له‌نێوان فشاری ناوخۆیی و ئاڵنگاری ده‌ره‌كی دابنێت.
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ دوپاتیكردوه‌ته‌وه دوور كه‌وتنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی نێوان سودانی و هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌رگا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری گه‌وره‌تر بۆ حكومه‌تی داهاتوی عیراق ده‌خاته سه‌ر پشت.


وەڵام بدەوه