ۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ده‌ڵێ، به‌شداربوونى 55%ى عێراقییه‌كان له ده‌نگدانى گشتى، رێژه‌یه‌كى زیاتره به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى 2021، له‌باره‌ی موقته‌دا سه‌دریش رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌ریخست كه موقته‌دا سه‌در ناتوانێ پرۆسه‌كه په‌ك بخات، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر لایه‌نگرانى ره‌وته‌كه‌ى هه‌یه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى تشرینى دووه‌م، رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، باس له به‌رزبوونه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌نگده‌ران ده‌كات له هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى عێراق به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى رابردوو كه رێژه‌كه 41% بوو، كه‌چى دوێنێ به‌گوێره‌ى ئامارى فه‌رمى كۆمسیۆن 55% بوو.
به بڕواى ئه‌و رۆژنامه‌یه ئه‌و ئه‌نجامه دوو ئه‌گه‌رى هه‌یه، له‌وانه‌یه تێكشكانى ئه‌و جێگیربوونه بێت كه له پرۆسه‌ى سیاسى هه‌یه، یانیش دووباره‌بوونه‌وه‌ى هه‌مان چینى سیاسییه.
له‌باره‌ی تواناى موقته‌دا سه‌در رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، "رێژه‌ى به‌شداربوون هه‌نگاوێكى ئاساییه بۆ هه‌موو عێراق". هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات، "بڕیارى سه‌در بۆ بایكۆتكردن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن به ته‌واوى په‌كبخات، بۆیه بڕیاره‌كه‌ى ته‌نیا به‌سه‌ر لایه‌نگرانى جێبه‌جێ كرا".


وەڵام بدەوه