وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق قسەیکرد و ڕایگەیاند: ئەمەریکا پیرۆزبایی هەڵبژاردنی ئاشتییانە لە گەلی عێراق دەکات بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەکی لەو شێوەیەی دیموکراسیی.
ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا سەرکردە هەڵبژێردراوەکانی هەڵبژاردنی شەشەمین خولی پەرلەمان لە لایەنە سیاسییە جیاوازەکانی عێراق سەروەریی و ڕەوایەتی و دەسەڵاتی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقیان هەیە.
ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە جەختی لە پتەوکردنی پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و عێراق کردوەتەوە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە کار و بەرژەوەندییەکانی یەکتر...


وەڵام بدەوه