نوری مالیكی و هادی عامری به نوێنه‌رایه‌تی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆگفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق و وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له‌گه‌ڵ سەرۆک بارزانی كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، به‌شێك له سه‌ركرده‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له دو رۆژی رابردودا، له به‌غدا له‌گه‌ڵ شاندێكی یه‌كێتی كۆبونه‌ته‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق كردوه و جه‌ختیشیانكردۆته‌وه له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت له‌ماوه‌ی ده‌ستوریدا.
لێدوانی په‌یوه‌ندیدار. چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی له‌رێگه‌ی لایه‌نه شیعیه به‌شداربوه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێكهێناوه، هه‌وڵه‌كانی خستۆته‌گه‌ڕ به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی كورد و سوننه‌كان بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا بتوانێت كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلابكاته‌وه و حكومه‌تی نوێ پێكبهێنێت.
رۆژی 17ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2025 لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌ماڵی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری عێراق كۆبونه‌وه و پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی په‌رله‌مانی شیعه‌یان له په‌رله‌مان راگه‌یاند و جه‌ختیانكرده‌وه، كار بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوی عێراق ده‌كه‌ن.


وەڵام بدەوه