محه‌مه‌د مه‌یاحى پارێزگارى واست و سه‌رۆكى لیستى "واست به خزمه‌تگوزارییه‌وه جوانتره"، ره‌خنه له وه‌زاره‌تى دارایى عێراق ده‌گرێت و پێی وایه، "فاشلترین وه‌زاره‌ت بووه و زۆرجار نووسراو له ناو وه‌زاره‌ته‌كه ون بووه و كێشه‌ى یاسایى دروست بووه". بۆیه به دوورى ده‌زانێ ته‌یف سامى جارێكى تر ببێته‌وه وه‌زیرى دارایى عێراق.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 20ى تشرینى دووه‌م، محه‌مه‌د مه‌یاحى پارێزگارى واست له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا، وه‌ڵامى پرسیارى ئه‌وه‌ى ئایا ته‌یف سامى ده‌بێته‌وه وه‌زیرى دارایى؟ مه‌یاحى دووپاتى ده‌كاته‌وه، "به‌دڵنیاییه‌وه ته‌یف نابێته‌وه وه‌زیرى دارایى و ده‌یه‌وێ خۆى سه‌لامه‌ت بكات، لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، چیى پێشكه‌ش كردووه".
مه‌یاحى له‌سه‌ر بۆچوونى خۆى له‌سه‌ر ته‌یف سامى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ، "له رووى كارگێڕییه‌وه فاشلترین وه‌زاره‌ته، سه‌یرى سیستمه داراییه‌كه‌ى بكه، ئێمه ده‌چینه ئه‌و وه‌زاره‌ته، ده‌بینین نووسراو له‌ناو ئه‌و وه‌زاره‌ته ون ده‌بێت، نووسراو له وه‌زاره‌تى پلاندانانه‌وه ره‌وانه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى كراوه و له‌وێ ون بووه، كێشه و سكاڵاى یاسایى لێ كه‌وتووه‌ته‌وه".


وەڵام بدەوه