Kurdistan Press - ئەمریکا بریاری دا ئەمریکا بریاری دا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بریاری دا

 

فەرمانگەی كاروباری كونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری دایە هاووڵاتییان لە گەشتكردن بۆ عێراق و 20 وڵاتی دیكە.

لە راگەیەنراوی فەرمانگەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هاتووە: هۆشداری دەدەین لە گەشتكردن بۆ ئەم وڵاتانە بەهۆی بارودۆخی ناوخۆ و توانای سنووردارمان بۆ یارمەتیدانی هاووڵاتییانمان لەو شوێنانە. هەروەها هاتووە: ئەم شوێن و وڵاتانانە مەترسیدارن و رەنگە بكەونە دۆخی مەترسییەوە.

ئەو وڵاتانەی فەرمانگەی كاروباری كونسوڵگەری لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداری داوە لە گەشتكردن بریتین لە (عێراق، ئێران، سووریا، لوبنان، لیبیا، یەمەن، رووسیا، ئۆكڕاینا، ئەفغانستان، بیلارووسیا، بۆركینا فاسۆ، بۆرما، كۆماری ئەفریقیای ناوەڕاست، هاییتی، مالی، نەیجەر، كۆریای باكور، سۆماڵ، باشووری سوودان، كۆماری سوودان و ڤەنزوێلا).

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه