سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، عێراق بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و لەم کاتەدا ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە نەخشەی سیاسیی عێراقدا یەکلاکەرەوە و کاریگەرە.
لە لێدوانێکدا سەبارەت بە دۆخی سیاسیی عێراق و سەردانەکەی، نووری مالیکی ئاماژەی بەوە دا کە بەهۆی سروشتی دۆخەکەوە وڵات بەردەم پێشهات و گۆڕانکاریی گەورەدایە، بۆیە ئاساییە لە کاتێکدا ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتییەکی لەم شێوەیە دەبینەوە، پێویستمان بەو سەرکردانە بێت کە بەرپرسیارن لە پڕۆسەی سیاسی لە ڕابردوو، ئێستا و داهاتوودا تاوەکو ڕاوێژیان لەگەڵ بکەین
سەبارەت بە پێگەی سەرۆک بارزانی، مالیکی وتی: "بەدڵنیاییەوە سەرۆک بارزانی یەکێکە لەو کەسایەتییانەی کە جێپەنجەی دیارە لەسەر نەخشەی سیاسیی عێراق و لەنێو سەرکردە سیاسییەکاندا خاوەنی ڕۆڵ و گرنگیی تایبەتە."
وتیشی: "کاتێک باسی ڕابردوو و ئێستا دەکەین، باسی ئەو کەسانە دەکەین کە لە سەردەمی دەسەڵاتی پێشوو، دوای ئەو و سەردەمی ئێستاش ڕووداویان خوڵقاندووە و ڕووبەڕووی ئاڵنگاری بوونەتەوە، بۆیە بەر لە هەموو کەس ئەوان بەرپرسیارن لە پڕۆسەی سیاسی."
نوری مالیکی ئامانجی سەردان و گفتوگۆکانی بۆ تەواوکردنی مەرج و ئامادەکارییەکانی پێش هەڵبژاردن گەڕاندەوە، بە مەبەستی گەیشتن بە پڕۆسەیەکی سیاسیی تەندروست کە لە خزمەتی عێراق و هەموو عێراقییەکاندا بێت.


وەڵام بدەوه