Kurdistan Press - چارەنووسی حەشدی شەعبی ئاشکراکرا چارەنووسی حەشدی شەعبی ئاشکراکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چارەنووسی حەشدی شەعبی ئاشکراکرا

لە کاتێکدا عێراق ڕووبەڕووی قۆناغێکی نوێی سیاسی دەبێتەوە، پرسیاری ئایندە و چارەنووسی حەشدی شەعبی وەک یەکێک لە گرنگترین و ئاڵۆزترین پرسیارەکان سەر هەڵدەداتەوە. ئەم هێزە چەکدارە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە بووەتە ئەکتەرێکی نادەوڵەتیی پڕ گومان و كاریگەر لەسەر زۆر بوار عێراقدا، ئێستا چارەنووسی بووە بە بابەتی مشتومڕی هێزە سیاسییە عەرەبە شیعەکان لەنێو فشاری ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.

بە گوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان، لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەقورسی گفتوگۆ لەسەر چارەنووس و دۆخی داهاتووی حەشدی شەعبی دەکەن.

بە گوێرەی راپۆرتێكی ڕۆژنامەی (ئەلشەرق ئەلئەوسەت)، هێشتا بڕیاری كۆتایی سەبارەت بە چارەنووسی حەشد لەنێوان چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكان بە هەڵواسراوی ماوەتەوە، جگە لەوەی چاوەڕێی وەڵام و ڕەزامەندیی ئێرانن، لەلایەكی دیكەشەوە هێزە عەرەبییە شیعەكان لەبنەوە لەگەڵ ئەمەریكا گفتوگۆ دەكەن، تا كۆتایی بە سەرچاوەی هەڕەشەكان بهێنن.

ڕۆژنامەکە هەروەها باسی لەوە کردووە، گفتوگۆکان سەبارەت بە حەشدی شەعبی لە سێ تەوەردا خۆی دەبینێتەوە، ئەوانیش تێكەڵكردنی حەشدی شەعبی لەگەڵ دامەزراوەكانی دەوڵەت، هەروەها كەمكردنەوەی رۆڵیان لەڕووی دارایی و ئەمنی، لەگەڵ تێكشكاندنی پەیوەندیی سیاسیی ئەو گرووپانە و بەستنەوەیان بە فەرماندەییەكی سەربازی و ناوەندییەوە.

هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ناكۆكییەكان لەوەدا لەنێوان گرووپەكان و سەركردەكانیان ئاڵۆز بوون كە بگەنە داڕشتنێكی كۆتایی.

سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، هەر هەنگاوێكی جێبەجێكاری لەسەر ئەم پرسە، پێویستی بە "گڵۆپی سەوزی تارانە". تاوەکوو هێزە عەرەبە شیعەكان بتوانن ئەو پرسە بخەنە چوارچێوەی كاری حكوومەتی نوێوە.

جێی باسە، هێزەكانی حەشدی شەعبی دوای دەركردنی فەتوای (جیهادی كفائی) لەلایەن مەرجەعی باڵای شیعە (عەلی سیستانی)یەوە، لە ساڵی (2014)، لە كاتی كۆنترۆڵكردنی سێیەكی خاكی عێراق لە لایەن (داعش)ەوە پێكهێنرا. دواتر یاسای هێزەكانی حەشدی شەعبی پەسەند كرا، دوای ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران لە 26ی تشرینی دووەمی 2016 دەنگی لەسەر دا و كردییە هێزێكی فەرمی.

بەپێی ڕاپۆرتێكی (ئەمواج میدیا)، خەرجیی پێویستی هێزەكانی ئەم میلیشیایە ساڵانە (دوو ملیار و 880 ملیۆن) دۆلارە و ژمارەی ئەوانەی لە ڕووی مادییەوە سوودمەندن لەو خەرجییانە (238 هەزار) كەسن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه