موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە،
"لەپێناو بەرژەوەندیی گشتییو زیندوکردنەوەی ئەو نوێژە هەینییەی بەخوێنی شەهید سەدرو دوو کوڕەکەی ئاودراوە، هەروەها بۆ بەرزڕاگرتنی وشەی ئایینو مەزهەب، بەپێویستیدەزانم نوێژێکی یەکگرتوو لەسەرجەم عێراق ئەنجامبدرێت". "با ئەمساڵ نوێژەکە لەپارێزگای بابلی ئازیز بێت، بۆ ئەوەی ببێتە گردبونەوەیەکی ملیۆنیو دوژمنانی پێ چاوترسێن بکرێت".بانگەوازەكهى موقتەدا سەدر وەک بەشێک لەنەریتی ساڵانەی ڕەوتەکە دێت بۆ زیندوکردنەوەی یادی یەکەمین نوێژی هەینی کە لەلایەن محەمەد سادق سەدر (باوکی موقتەدا سەدر) لەمزگەوتی کوفە ئەنجامدرا.
لەساڵانی ڕابردوشدا، موقتەدا سەدر چەندینجار کارتی "نوێژی ملیۆنی"ی وەک نمایشێکی هێز لەدژی نەیارە سیاسییەکانی یان بۆ دەربڕینی هەڵوێست بەرامبەر بونی هێزە بیانییەکان بەکارهێناوە.


وەڵام بدەوه