هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له به‌غدا واسق به‌تات ده‌ستگیر ده‌كه‌ن كه سه‌رۆكى میلشیایهكه به ناوى جه‌یشى موختار و چه‌ند رۆژێكیش له‌مه‌وبه‌ر ئێرانى به‌وه تۆمه‌تبار كرد گوایه به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ رژێمى سه‌دام، محه‌مه‌د سادق سه‌در باوكى موقته‌دا سه‌درى كوشتووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19ى كانوونى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان ئاشكرایان كردووه له به‌غدا هێزێكى تایبه‌تى سه‌ر به حه‌شدى شه‌عبى واسق بهتاتیان گرت كه سه‌رۆكى میلیشیایه‌كه به ناوى "جه‌یش موختار". به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، واسق به تۆمه‌تى ئه‌وه گیراوه گوایه سووكایه‌تى به ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانى عێراق كردووه، ناشزانرێت ره‌وانه‌ى كوێ كراوه.
به‌ڵام چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به ئاكرا له دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى واسق جنێوى به ئێران دا و به‌وه تۆمه‌تبارى كرد كه باوكى موقته‌دا سه‌درى كوشتووه. ئه‌و به‌رپرسه كه پێشتر چه‌ندان جارى تر گیراوه، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه رژێمى سه‌دام وسوپاى پاسدارانى ئێران هاوئاهه‌نگیان كردووه بۆ كوشتنى باوكى موقته‌دا سه‌در و ئه‌و كه‌سانه‌ى تاوانه‌كه‌یان كردووه ئه‌و كات ئۆپۆزسیۆن بوون له دژى سه‌دام و سه‌ربه ئێران بوون و ئێسته‌یش له پاداشتى ئه‌وه له عێراق پۆستیان پێدراوه و گه‌وره كراون.


وەڵام بدەوه