مارک ساڤایا نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپی لە پەیامێكدا جەختی لە چەکداماڵینی تەواوەتی گروپەچەکدارەکانی عێراق کردوەتەوە و ڕایگەیاندووە: عێراق ئەمڕۆ لەبەردەم دووڕیانێكی یەکلاکەرەوەدا وەستاوە، دەتوانێت بەرەو سەروەری و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و یەکڕیزی و سەروەری یاسا هەنگاوبنێت یان بە هەڵپەسێردراوی لە بازنەی پارچەپارچەبوون و ناسەمگیریدا بمێنێتەوە.
ساڤایا وتویەتی، دەبێت تاکە نیازی عێراق داماڵینی چەکبێت و هەمەلایەنە بێت، گەڕانەوە نەبێت و لەڕێی چوارچێوەیەکی نیشتمانی ڕوون و پابەندکەردا جێبەجێ بکرێت، بەڵکو پڕۆسەیە دەبێت هەڵوەشاندنەوەی تەواوی گروپە چەکدارەکان لەخۆبگرێت و گواستنەوەیەكی رێكخراو و یاسایی ئەندامەکانیان بۆ ژیانی مەدەنی مسۆگەر بکات.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەپێی دەستوری عێراق و سەروەری یاسا، هیچ پارتێکی سیاسی یان ڕێکخراو و تاکێک مافی خاوەندارێتی یان بەڕێوەبردنی پێکهاتەی چەکداری لەدەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدانییە، ئەوە بنەمایە و دەبێت لە تەواوی عێراق جێبەجێبکرێت بەبێجیاوازیی.
جەختیشكردووەتەوە لەوەی: دەسەڵاتی تایبەتی هەڵگرتنی چەک و بەکارهێنانی هێز دەبێت تەنها لەگەڵ ئەو دامەزراوە فیدراڵی و هەرێمە شەرعیانەدا بێت کە ڕێکخستن و فەرماندەیی و بەڕێوەبردنی هێزە چەکدارەکانی میللەتیان پێ سپێردراوە بۆ پاراستنی گەلی عێراق و بەرگریکردن لە سەروەری نیشتیمانی.


وەڵام بدەوه