سودانی دەڵێت دانوستانەکانی دیایکردنی سەرۆکوەزیران گەیشتونەتە بنبەست و ئاشکراشی دەکات کە تا ئێستا خۆی و مالیکی و عەبادی کاندیدن بۆ پۆستەکە.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لەبارەی پرسی دیاریکردنی پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو ڕایگەیاند: دانوستانەکانی پرسەکە گەیشتوونەتە بنبەست، لەگەڵ ئەوەشدا ئامانجی هاوپەییمانییەتییەکەیان یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی و کۆدەنگییە بۆ دیاریکردنی کەسێک بەپێی پێوەرەکانی ئەزموونداریی سەرکەوتوو و توانەی بەرەنگاریی ئاستنەگییەکان و پەسەندکردنی نیشتیمانیی.
سودانی لەبارەی کاندیدانی پۆستەکە ڕایگەیاند: هەریەک لە خۆی و نوری مالکی و حەیدەر عەبدای بەهێترین کاندیدەکانی پۆستەکەن و هەرچەند ناوی دیکەش خراوەتەڕوو بەڵام ئەو سیانەیان سێ بەهێزترین پاڵێوراوی چوارچێوەی هەماهەنگین.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە بڕیارە بەیانی یەکەمین دانیشتنی پەرلەمان بۆ سوێندخوارنی کاندیدانی دەرچوو بەڕێوەبچێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە پرسەکانی سەرۆکی پەرلەمان و جێگرانیشی تاووتوێ دەکرێن...


وەڵام بدەوه