دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڕیاری دا کە سەرۆکوەزیران مافی ئەوەی نییە بە شێوەیەکی "ڕاستەوخۆ" لیژنەی لێکۆڵینەوە بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکان پێکبهێنێت یان سزایان بدات.
بەپێی بڕیارەکە، هەر رێکارێکی یاسایی دژی فەرمانبەران دەبێت تەنها لە ڕێگەی وەزیر یان سەرۆکی ئەو دامەزراوەیە بێت کە فەرمانبەرەکەی تێدا کار دەکات، نەک لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە.
دادگا جەختی کردەوە کە رۆڵی سەرۆکوەزیران تەنها سەرپەرشتیکردنە و ناتوانێت جێگەی دەسەڵاتی کارگێڕی وەزیرەکان بگرێتەوە.


وەڵام بدەوه