Kurdistan Press - پەیامی ئێران گەیشتە عێراق پەیامی ئێران گەیشتە عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی ئێران گەیشتە عێراق

لەناو ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و ئەگەری پەرەسەندنی زیاتر، ئەمڕۆ سێشەم د. فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق پەیامێكی لە عەباس عێراقچی هاوتا ئێرانییەكەی بەدەست گەیشت، كە تیایدا بۆچوونی ئێران سەبارەت بە پێكهێنانی حكوومەتی نوێ و پرسە نێودەوڵەتییەكان و دۆسیە سیاسی و تەناهییەكانی ناوچەكەی باس كراوە.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەمڕۆ فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد كازم ئالسادق باڵوێزی ئێران لە عێراق كرد، كە پەیامێكی لە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵگرتبوو. 

بەپێی بەیاننامەكە، پەیامەكە بۆچوونی ئێرانی لەبارەی دیارترین پرسەكانی ناوچەكەی باس كردووە، جیا لە تیشك خستنە سەر دۆخی سیاسی و تەناهی لە ناوچەكە، هەر لە دیدارەكە باسی پەرەسەندنەكانی دۆخی سیاسیی عێراق لە قۆناغی دوای هەڵبژاردن كرا، بەتایبەتی هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەت بەو شێوەی دەبێتە مایەی پاڵپشتیكردنی سەقامگیری و بەهێزكردنی پرۆسەی سیاسی لەو وڵاتە.

ئەمڕۆ سێشەم ماڵپەڕی "بەغداد تودەی"، لە سەرچاوەیەكی گواستەوە كە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتووەتە بەغدا، سەرچاوەكە سەردانەكەی قائانی بە "كتوپڕ" وەسف كردووە.

هەروەها باسی لەوەیش كردووە، قائانی زنجیرەیەك دیدار لەگەڵ بەرپرسە عێراقییەكان دەكات بۆ تاوتوێكردنی كۆمەڵێك دۆسیە، لەوانە پێوەندیی میلیشیاكان و دەوڵەتی عێراق، هەروەها مانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان، تەنانەت باسی گفتوگۆی بەغدا و واشنتن و تاران دەكات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه