Kurdistan Press - كەی نۆرەی عێراق دێت؟ كەی نۆرەی عێراق دێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

كەی نۆرەی عێراق دێت؟

شارەزایان پێیان وایە ئەوەی لە ناوچەكە روو دەدات لەوە گەورەترە ئەمەریكا هێرش بكاتە سەر ئێران بەهۆی خۆپێشاندانەكانەوە، ئەمەریكا پلانی زۆر گەورەی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە و بە هەنگاو لە ئێران نزیك بووەوە، سەرەتا میلیشیاكانی لە لبنان و سووریا لەناو برد، ئینجا دەستی بۆ چەقی قورساییەكە برد و خەریكە تاران ملكەچ دەكات، بەڵام چی بۆ عێراق هەیە؟

ساڵانێكە ئێران لە رێگەی هێزە سیاسی و میلیشیا شیعەكانەوە فەرمانڕەوایەتیی بەغدا و قۆرخكاریی بڕیارەكانی دەكات، ئەوانە وایان كردووە عێراق وەك دەوڵەتێكی پاشكۆی ئێران حسێب بكرێت، بەتایبەتی لە لایەن ئەمەریكا و رۆژئاواوە، ئەحمەد یاسری توێژەر ئاماژە دەكات، كاریگەریی هەر هێرشێكی ئەمەریكا لەسەر عێراق دەوەستێتە سەر سروشتیی ئەو دەستەبژێرە سیاسییەی هێزەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەیانهێننە پێشەوە.

روونی كردەوە، هەندێك لە هێزە سیاسییەكان هەستیان بە مەترسیی كردنەئامانجیان كردووە، بۆیە دەستیان بە بینەوبەردەی سیاسی كردووە، لەوانە هێنانەپێشەوەی كەسایەتییە مشتومڕ لەسەرەكانی وەك نووری مالیكی، كە رەنگە كارتێكی گوشار بێت بۆ سەر میلیشیاكان یان رێخۆشكردن بۆ هێنانەوەی محەمەد شیاع سوودانی.

یاسری وریایی لە بەردەوامیی وابەستەیی دەستەبژێری فەرمانڕەوا لە عێراق بە ئێران دا بەوەی مەترسییەكی ستراتجییە لەسەر وڵات، چونكە هەر لاوازبوون یان رووخانێكی ئێران، رەنگدانەوەی راستەوخۆی لەسەر هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە دەبێت، لەوانە عێراق، بۆیە ئەگەر عێراق دەستپێشخەری نەكات بە هێنانەپێشەوەی هێزی سیاسی خاوەن پڕۆژەی نیشتمانی و سەربەخۆ لە ئێران، هاوسەنگی لە رێگەی بەشدارییەكی فرەوانتری سوننە و كورد و رەوتە شیعییە لیبرالەكان لە دەسەڵات دروست نەكات، ئەوە دەبێتە ئامانجی داهاتووی گوشارەكانی ئەمەریكا، كە خەریكە ئێران دەرووخێنن.

ئەو توێژەرە پێی وایە بۆ پاراستنی عێراق لە كاریگەرییەكانی هێرشی سەر ئێران و دوای ئەوە، پێویستە پێكهاتەیەكی تۆكمەتر و گونجاوتری دەسەڵات بنیات بنێت كە لەگەڵ گۆڕانكارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بگونجێت، باشتر مامەڵە لەگەڵ وتاری ئەمەریكیدا بكات، بەتایبەتی لە سایەی ئیدارەی ترەمپ، چونكە مانەوەی عێراق لە چوارچێوەی بەرەی تەنگژەكان، لە هەژانی سیاسی و تەناهی و ئابووریی مەترسیدار وەك ئەوەی ئێستەی ئێران نزیكی دەكاتەوە. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه