Kurdistan Press - سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی سێناتی فەڕەنسی دەكات سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی سێناتی فەڕەنسی دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی سێناتی فەڕەنسی دەكات

ڕۆژی سێشەممە 22ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی سێناتی فەڕەنسی كرد كە پێكهاتبوو لە بەڕێز ڕێمی فێرۆ سێناتۆری هەرێمی پاریس و بەڕێز ئۆلیڤیێ بلیتز سێناتۆری هەرێمی ئۆرن.

 

لە دیدارەكەدا كە باڵیۆز ئیمانویێل مینیۆ كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەولێریش ئامادەی بوو، شاندی میوان پێزانینیان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان و بنیاتنانی دامەزراوەكانی هەرێم و فەرماندەییكردنی هێزی پێشمەرگە و تێكشكاندنی داعش هەبوو. هەروەها ڕۆڵی سەرۆك بارزانیان لە هەوڵدان بۆ جێگیركردنی بنەماكانی سەقامگیری و پێكەوەژیان لە كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەرز نرخاند. شاندی میوان جەختیشیان لە پەیوەندیی نێوان فەڕەنسا و هەرێمی كوردستان كردەوە كە پەیوەندییەكی مێژوویی و سیاسی و كولتووری و جەماوەریی هەمەلایەنە و ڕەگداكوتاوە و گەل و حكوومەتی فەڕەنسا هەمیشە بەچاوی ڕێزەوە سەیری خەبات و قوربانیدان و پەرۆشی بۆ پێكەوەژیان و دیموكراسیی گەلی كوردستان دەكەن.

 

لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی كرد و كورتەیەكی لە بارەی مێژوویی پەیوەندییەكانی فەڕەنسا و گەلی كوردستان لە قۆناغە جیاجیاكان و سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول و سەردەمی ڕاپەڕین و هەوڵی فەڕەنسا بۆ دەركردنی بڕیاری 688ـی ئەنجوومەنی ئاسایش و پاراستنی هەرێمی كوردستان و یارمەتیدانی پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان و هاتنی سەرۆك ئۆلاند و سەرۆك ماكرۆن بۆ هەرێمی كوردستان و هەروەها كردنەوەی ڕێڕەوێك لە شاری پاریس بەناوی پێشمەرگە خستەڕوو. جەختیشی لەوە كردەوە هەموو ئەو وێستگە مێژووییانە بەڵگەنە بۆ بوونی هاوبەشی و پەیوەندییەكی پتەوی دۆستانە لەنێوان گەلی كوردستان و گەلی كوردستان.

 

هەر لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایەسەر بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و سەرۆك بارزانی جەختی لەوە كردەوە كە هەرێمی كوردستان هیچ كات بەشێك نیە لەو گرژی و شەڕانەی لە ناوچەكەدا هەن و هەمیشە بەشێكە لە چارەسەر. هەروەها پەیوەست بە دۆخی عێراق ڕایگەیاند كە بەردەوامین لە پاڵپشتیكردنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی دەستوور و بنەماكانی هاوبەشی و سازان و هاوسەنگی جێبەجێ بكرێن و دامەزراوەكانی دەوڵەت و سەقامگیری بپارێزرێن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا