ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فڕه‌نسا پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ئه‌نجام دا و باسى شه‌ڕه‌كانى سووریا و گواستنه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش بۆ عێراق كرا. ماكرۆن به‌ڵێنى به سوودانى دا له دۆسیه‌ى دادگایى تیرۆریستان، هاوكارى ته‌كنیكى و دارایى عێراق بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى كانوونى دووه‌م، ئیمانوێل ماكرۆن پێوه‌ندى به سوودانى كرد، نووسینگه‌ى سوودانى له راگه‌ینراوێكدا ده‌ڵێ، "له پێوه‌ندییه‌كه باسى پێشهاته‌كانى سووریا كرا، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ى تیرۆریسته گیراوه‌كانى داعش بۆ عێراق".
سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به ماكرۆنى گوتووه، "گرنگه وڵاتانى ئه‌وروپا ئه‌و تیرۆریستانه وه‌ربگرنه‌وه" له به‌رانبه‌ردا ماكرۆن سوپاسى عێراقى كردووه و به‌ڵێنى داوه وڵاته‌كه‌ى له رووى ته‌كنیكى و داراییه‌وه له دۆسیه‌ى تیرۆریستان هاوكارى عێراق بكات.
هه‌فته‌ى رابردوو دواى زیادبوونى هێرشى میلیشیاكانى ئه‌سه‌د بۆ سه‌ر رۆژئاوا، هاوپه‌یمانان 150 تیرۆریستى داعشیان بۆ گرتووخانه‌كانى عێراق گواسته‌وه، كه هه‌ڵگرى چه‌ندان ره‌گه‌زنامه‌ى جیاوازن و پێشتر له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه گیراوبوون.


وەڵام بدەوه