مالکی قوربانیەکی دیکەی ئەحمەد شەرعە!
هۆگر نێروەیی
دوێنێ نوری مالکی وتی لە سوریا تیرۆریستێک هێنایە سەر حوکم، کەمەبەستی نوری مالکی ئەمریکا بوو ئەحمەد شەرع هێنایە سەر حوکم و کردیە سەرۆک. ئەمڕۆ ترەمپ پەیوەندی تەلەفۆنی بە ئەحمەد شەرع کرد و پشتیوانی کرد.
هەر دوای ئەوە ترەمپ دژی مالکی هاتە دەنگ، وتی مالکی نابێت ببێتەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق. بەکورتی ئەحمەد شەرع پیاوی ئەردۆغانە. ئەردۆغانیش پیاوی ترەمپە، کە لە ناوچەکە کەس هێندەی ئەردۆغان و تورکیا بۆ ئەمریکا گرنگ نین نەتانیاهۆ و ئیسرائیل نەبن. ئەوجا دژایەتی ئەحمەد شەرع دژایەتی ئەردۆغانە، دژایەتی ئەردۆغانیش دژایەتی ترەمپە.
کەوایە کە مالکی هێشتا بە ئەحمەد شەرع دەڵێت تیرۆریست کە ئەمریکا پشتگیری دەکات، بە مانای ئەوەیە کەتۆ دژی ئەحمەد شەرع بیت تۆ دژی سیاسەتی ئەمریکای لە ناوچەکە. مادەم دژی سیاسەتی ئەمریکای بۆت نییە ببی بە سەرۆک، بە مانای ئەوەی مالکی بۆ قوربانی ئەحمەد شەرع، کە ئەردۆغان ئەم یاریەی یەکلایی کرد و کۆتایی بە مالکی ئێرانی هێنا، کە ئێران ویستی بە کاندیدکردنی مالکی عێراقی شیعە لە مەترسی ئەحمەد شەرعی سونە دووربخرێتەوە بەڵام هێشتا لەسەرەتای یاریەکە دۆڕاندی.
#HogirNerwayi


وەڵام بدەوه