وەڵامە تووندەکەی مالیکی
ماڵیکی بە تووندی وەڵامی ئەمریکا دەداتەوەو دەڵێت:
“ئێمە بە توندی دژی دەستوەردانی ئاشکرای ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی عێراقدا دەوەستینەوە، و بە پێشێلکاری سەروەریی وڵات و دەستدرێژی بۆ سەر بڕیاری "چوارچێوەی هەماهەنگی" (الإطار التنسيقي) بۆ هەڵبژاردنی کاندیدەکەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی دادەنێین. زمانی گفتوگۆ لە نێوان دەوڵەتەکاندا، تەنیا بژاردەی سیاسییە بۆ مامەڵەکردن، نەک پەنابردن بۆ زمانی فەرزکردنی داواکاری و هەڕەشە.
هەروەها دەشڵێت: “لە سۆنگەی ڕێزگرتنم بۆ ئیرادەی نیشتمانی و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی، بەردەوام دەبم لە کارکردن تاوەکو گەیشتن بە ئەنجام، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلی عێراق بەدی بهێنێت.”
لە پەیامەکەی مالیکیدا دیارە چوارە چوارچێوەی هەماهەنگی پێداگرە لەسەر کاندیدکردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەت و دەستوەردانی ئەمریکا لە کاروباری سیاسی عێراق بە تووندی ڕەت دەکاتەوە.
بەمەش پێداگری هەردوو لایەنی ئەمریکی و بەرەی شیعەکان لەسەر بژاردەو بڕیارەکانیان سەبارەت بە حکومەتی داهاتووی عێراق، رەنگە عێراق بەرەو دۆخێکی ئاڵۆزی سیاسیەوە بەرێت و ئاستەنگی زیاتر بە ئاڕاستەی پێکهێنانی حکومەت دروست بکات و دۆخی سیاسی هێندەی تر بەرەو ئاڵۆزی و ناسەقامگیریەوە بەرێت.


وەڵام بدەوه