دەوڵەتی یاسا کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات کۆتاییهێنان بە هاوبەشیی سیاسی لەگەڵ حزبی “تەقەدووم” ڕادەگەیەنێت، و ئەگەری چەندین لادان لە ئارادایە
عەلی عەلەوی، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە ماڵپەڕی (بغداد الیوم)ـی ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی محەمەد حەلبووسی یەکێک بووە لە هاوبەشە سەرەکییەکانیان، بەڵام هاوپەیمانییەکەیان بڕیاری داوە کۆتایی بە هاوبەشی سیاسی لەگەڵ حزبی “تەقەدووم” بهێنێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەم بڕیارە دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی گەورە لە نەخشەی سیاسیی عێراقدا و ڕایگەیاند، ئەگەری زۆرە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا هەیبەت حەلبوسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمان لابدرێت


وەڵام بدەوه