یه‌ده‌گى زێڕى عێراق بۆ 174 تۆن و 600 كیلۆ به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌مه‌یش له ریزبه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى یه‌ده‌گى زێڕ پله‌یه‌كى تر به‌رز ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م پێنجى شوبات، ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، یه‌ده‌گى زێڕى عێراق گه‌یشته 174 تۆن و 600 كلیۆ. به‌مه‌یش له ریزبه‌ندى نێوده‌وڵه‌تى یه‌ده‌گى زێڕ پله‌ى 28مینى ده‌بێت كه پێشتر 29مین وڵات بوو.
له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش عێراق پله‌ى سێیه‌مى هه‌یه، چونكه سعوودیه به 323 تۆن و لبنان به 286 تۆن پله‌ى یه‌كه‌م و دووه‌میان هه‌یه.
له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تیش ئه‌مه‌ریكا پله‌ى یه‌كه‌مى له یه‌ده‌گى زێڕ هه‌یه كه هه‌شت هه‌زار و 133 تۆن زێڕى هه‌یه، ئه‌ڵمانیایش به سێ هه‌زار و 350 تۆن و ئیتاڵیا به دوو هه‌زار و 451 تۆن پله‌ى دووه‌م و سێیه‌میان هه‌یه.


وەڵام بدەوه