Kurdistan Press - دادگای فیدڕالی عێراق بریار دەدات دادگای فیدڕالی عێراق بریار دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگای فیدڕالی عێراق بریار دەدات

بڕیارە یەكشەمی داهاتوو داگای باڵای فیدراڵیی عێراق چاو بە داوایەكی یاسایی تۆماركراو لە دژی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عێراق بخشێنێت، بۆ تانەدان لە بڕیارێكی حكوومەتەكە تایبەت بە سەپاندنی تاریفەی نوێی گومرگی، ئەوەش وەك هەوڵێك بۆ وەستاندنی كە كێشەی بۆ بازاڕ و بازرگانانی عێراق دروست بووە.

داواكە لە لایەن پەرلەمانتار محەمەد جاسم خەفاجییەوە لە دژی سوودانی تۆمار كراوە، بۆ تانەدان لە نادەستووریی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ژمارە 957ی ساڵی 2025 پێوەندیدار بە تاریفەی گومرگی، داواكە داوا لە دادگای فیداڵی دەكات بۆ دەركردنی فەرمانێكی بەپەلەی دادوەری بۆ وەستانی جێبەجێكردنی بڕیارەكە تا كاتی یەكلابوونەوەی كۆتایی داوا یاساییەكە.

ئەمە و یەكشەمی رابردوو دەستەی گشتیی گومرگ لە وەزارەتی دارایی عێراق رێنوێنی دەركرد بۆ كەمكردنەوەی رێژەی 25% لەسەر ناوەندی بەها هاوردەكراوەكان كە لە سیستمی ئەسیكۆدا جێگیر كراوە، لەوكاتەی مەبەستی بڕیارەكە دروستكردنی هاوسەنگییە لە نێوان زیادكردنی داهاتو و ئاسانكردنی رێوشوێنە بەركارە گومرگییەكان لە عێراق.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه