سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى ئاشكراى ده‌كات، له رۆژئاواى ئه‌نبار له كاتى ئۆپراسیۆنێكى دژ به تیرۆریستان، تیرۆریستێك كرده‌یه‌كى خۆكوژى ئه‌نجام ده‌دات و دوو كه‌س له هێزه عێراقییه‌كان بریندار ده‌كات، كه یه‌كێكیان به‌رپرسیارێتى له ئاسایشى نیشتمانى هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى شه‌شى شوبات، سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ناهى بۆ ماڵپه‌ڕى شه‌فه‌ق نیوزى ئاشكرا كردووه، له ناوچه‌ى خه‌سیم له قه‌زاى قائیمى رۆژئاواى ئه‌نبار، هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراق چوونه‌ته سه‌ر ماڵى تیرۆریستێك بۆ ئه‌وه‌ى بیگرن، كه‌چى ئه‌و به پشتینه‌ى بۆمبڕێژكراو خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له‌و ته‌قینه‌وه‌یه دوو سه‌رباز بریندارن و هیچ كه‌سێك نه‌كوژراوه. شه‌فه‌ق نیوز ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هه‌وڵێكى تر‌ى له‌م شێوه‌یه هه‌بووه، به‌ڵام هێزه ته‌ناهییه‌كان كرده تیرۆریستییه‌كه‌یان پووچه‌ڵ كردووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى تر به ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى راگه‌یاند، "یه‌كێك له برینداره‌كان به‌ڕێوه‌به‌رێكى ئاسایشى نیشتمانى عێراقه، كه چه‌ندان شوێنى جه‌سته‌ى بریندار بوو". ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكرایشى كردووه ئه‌و تیرۆریستانه سه‌ر به رێكخراوى تیرۆریستى داعش بوون و له هه‌ڵمه‌تى هێزه‌كانى عێراق هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێكى تریشیان لێ كوژراوه.


وەڵام بدەوه