ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، ئێران عێراق وه‌ك دوایین كارت به‌كار ده‌هێنێ و له دژى ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا میلیشیاكانى عێراق ئاماده ده‌كات. هه‌روه‌ها ئاشكرایشى ده‌كات له ماوه‌ى شه‌ڕى 12 رۆژى ئێران و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل‌دا، ئێران به ئه‌نقه‌ست میلیشیاكانى له شه‌ڕه‌كه به‌دوور گرت، بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك كارتى گوشار بمێننه‌وه و نه‌كه‌ونه به‌ر هێرشه‌كانى ئه‌م دوو وڵاته.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ى شوبات، ماڵپه‌ڕى حوڕه راپۆرتێكى له‌سه‌ر دۆخى عێراق بڵاو كردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كردووه، میلیشیاكانى عێراق وه‌ك به‌در و نوجه‌با و كه‌تائیبى حزبوڵا ده‌ستیان به كۆكردنه‌وه‌ى چه‌كدارى خۆبه‌خش كردووه. له‌و كاته‌یشدا ئه‌گه‌رى لێدانى زه‌برێكى سه‌ربازى له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه له ئێران به‌رز ده‌بێته‌وه.
راپۆرته‌كه پێشبینى ده‌كات، ئه‌مجاره میلیشیاكانى سه‌ربه ئێران به‌شداریى له هه‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل و ئێران بكه‌ن و به‌رگریى له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى ئێران ده‌كات. له‌باره‌ی بۆچى پێشتر له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى شه‌ڕى 12 رۆژه میلیشیاكانى عێراق به‌شدارییان نه‌كردووه؟ راپۆرته‌كه پێی وایه ئێران به ئه‌نقه‌ست ئه‌و كاره‌ى نه‌كردووه، نه‌ك میلیشیاكان بكه‌ونه به‌ر هێرشه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل.


وەڵام بدەوه