كه‌ناڵی (وه‌ن نیوز) بڵاوی كرده‌وه كه بڕیاره‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ی 2ی 2026، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ماڵی هومام حمودی كۆ بێته‌وه و ڤیتۆكه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكه‌یانه.
ئاشكرا كراوه كه بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی ئیداری و سیاسیی هه‌نوكه‌یی عێراق بكه‌ن و كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا فشاری له عێراق كردووه، نابێت میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا به‌شدارییان پێ بكرێت و هه‌روه‌ها بابه‌تی ڤیتۆكه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆكه‌یان ده‌بێت كه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێداگره له‌وه‌ی مالیكی نابێ بكرێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق.
پێده‌چێ له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان ئه‌و بابه‌ته‌ش یه‌كلا بكه‌نه‌وه و بژارده‌ی نوێ بخرێته به‌ر باس.


وەڵام بدەوه