شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر، لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت كۆبوونەوە و دووپات لە كاری پێكەوەیی كرایەوە.
ئەمڕۆ دووشەم 16ـی شوبات، ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاوی كردەوە، پێشوازیمان لە شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراقی فیدراڵ كرد.
دەشڵێت، لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازیمان كرد لە شاندێكی باڵای حكوومەتی عێراقی فیدراڵ، بە سەرۆكایەتیی عەلی مەعارج وەكیل وەزیری نەوتی عێراق و ژمارەیەك لە بەرپرسانی تری حكوومەت.
لە كۆبوونەوەكەدا كە وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئامادەی بوو، دووپات لەسەر هاوبەشی و كاری پێكەوەیی بەردەوام و پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی زیاتر لە سەرجەم بوارەكاندا كرایەوە.


وەڵام بدەوه