KurdistanPress...

CLOSE

بریارێکی بەپەلە لە سوودانییەوە

محەمەد شیاع سوودانی، سەرجەم لایەنە حکوومییەکانی راسپارد بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانەی کە پەیوەستن بە زیادکردنی داهاتی حکوومەت و کەمکردنەوەی خەرجییەکان.

دووشەممە 16ـی شوباتی 2026، نووسینگەی راگەیاندنی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "سوودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا، وەزیرانی بازرگانی، پیشەسازی، تەندروستی و وەزیری پەیوەندییەکان بە وەکالەت، و ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران، جگە لە ژمارەیەک راوێژکاری پەیوەندیدار، ئامادە بوون".

لە بەیاننامەکدا هاتووە،  سوودانی جەختی لەسەر "پێویستیی پابەندبوونی تەواوی لایەنە حکوومییەکان بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران کردەوە، کە پەیوەستن بە زیادکردنی داهات و کەمکردنەوەی خەرجییەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پڕۆگرامی چاکسازییە ئابوورییە دێت کە حکوومەت پەیڕەوی دەکات".

لە بارەی کەرتی پەیوەندییەکان، کۆبوونەوەکە میوانداری وەزیری تەندروستی و وەزیری پەیوەندییەکان بە وەکالەت، و سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی کرد، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێشنیارەکانی پەیوەست بە زیادکردنی داهات لە رێگەی ئەم کەرتە گرنگەوە".

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە "پێویستە پشتگیریی گازی بەکارهاتوو لە کارگەکانی خشت بەردەوام بێت بۆ پەرەپێدانی تەکنیکی و پاراستنی ژینگە،"  لەمبارەیەشەوە سوودانی فەرمانی دەرکردووە بۆ بەردەوامیدان بە پێدانی قەرزی بانکی بەو کارگانەی کە دەیانەوێت لە نەوتی ڕەشەوە بۆ گاز بگۆڕدرێن، بە مەرجی ئاسان".

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران ئەوەشی ئاشکراکردووە، "فەرمانی بەردەوامیدان بە پڕۆسەی گۆڕینی وەرگرتنی باجی سەر بارهەڵگرە قورسەکان بۆ وەرگرتنی باجی ئەلیکترۆنی دراوە، هەروەها هەمان پڕۆسە لە بوارەکانی دیکەی وەرگرتنی باجدا پەیڕەو دەکرێت".

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، "بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی دەروازە سنوورییەکان، بەڕێوەبەری گشتی دەستەی گشتی گومرگ، و بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی لەگەڵ تیمەکەی میوانداری کراون بۆ گفتوگۆ لەسەر پێشنیارە پێشکەشکراوەکان بۆ گەیشتن بە باشترین رێگەکان کە دڵنیایی دەدەن لە زیادکردنی داهاتی دەوڵەت و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاری و پاراستنی سیستەمی گشتی".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه