KurdistanPress...

CLOSE

پارتی بە تووندی هاتە دەنگ

فراکسیۆنی پارتی: زیادکردنی بڕگە بۆ بەرنامەی کار پێشێلکردنی دەستوور و پێڕەوی ناوخۆیە

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و هۆشداری دەدات کە شێوازی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان پێچەوانەی کۆدەنگیی سیاسییە.

ئەمڕۆ سێشەم 17ی شوبات، فراکسیۆنی پارتی ڕای گەیاند، فراکسیۆنی پارتی بابەتی زیادکردنی بڕگە بۆ بەرنامەی کار، بە پێشێلکردنی دەستوور و پێڕەوی ناوخۆ و کۆدەنگیی سیاسی دەزانێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، دووپات لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەوەی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ڕوویدا لە زیادکردنی بڕگە بۆ خشتەی کاری پەرلەمان، پێچەوانەی بڕگەکانی مادەی (37/دووەم)ی پێڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانە.

فراکسیۆنی پارتی دووپاتی دەکاتەوە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرای دەستوور و پێچەوانەی کۆدەنگیی سیاسیی نێوان پێکهاتەکانە، بۆیە ڕەتکردنەوەی یەکجارەکیی خۆمان ڕادەگەیەنین لە هەمبەر ئەو پێشێلکارییەی کە ئەمڕۆ لە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕوویدا و بووە هۆی تێکدانی ڕێکەوتنە سیاسییەکان، کە ئەمەش پێچەوانەی پرەنسیپی کۆدەنگی و هاوسەنگییە لە دانانی پۆستە باڵاکانی دەوڵەتدا.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، بۆیە ناڕەزایی خۆمان بۆ ئەم شێوازەی بەڕێوەبردنی دانیشتنەکان لەلایەن سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران دەردەبڕین و ڕەتی دەکەینەوە و هۆشداری دەدەین لە دووبارەبوونەوەی، وە لێرەدا دووپات لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە بنیاتنانی دەوڵەت بە قۆرخکردنی بڕیارەکان و پەراوێزخستنی مافی پێکهاتەکانی خەڵک بەدی نایەت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه