بەهۆی زیادبوونی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سوپای نەرویج بڕیاری دا سەربازەكانی لە عێراق و وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بكێشێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی 20ی شوبات، ئاژانسی رۆیتەرز لەسەر زاری گوتەبێژی هێزە چەكدارەكانی نەرویج ئاشكرای كرد، نەرویج بڕیاری داوە سەربازەكانی لە عێراق و چەند وڵاتێكی تر بكێشێتەوە. ئەمەیش دوای زیادبوونی گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران دێت.
كۆلۆنێل فیگارد ڤێنبرێك لە هێزە هاوبەشەكانی نەرویج بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، ئەو سەربازانە ئەركیان مەشق و راهێنانی هێزەكانی ئەو وڵاتانە بوو، بەهۆی بارودۆخی ئێستە ناتوانن ئەركەكانیان ئەنجام بدەن، بۆیە دەگوازرێنەوە وڵاتی خۆیان.
رۆیتەرز دەڵێ، "ژمارەی سەربازەكانی نەرویج 60 كەسن" بەڵام لێدوانی فەرمی لەسەر ژمارەی سەربازەكان نییە.


وەڵام بدەوه