Kurdistan Press - چوارچێوەی هەماهەنگی تەقەی تێکەوت چوارچێوەی هەماهەنگی تەقەی تێکەوت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

چوارچێوەی هەماهەنگی تەقەی تێکەوت

بە مەبەستی چارەسەركردنی ئەو تەنگژە قووڵەی چوارچێوەی هاوئاهەنگیی شیعە سەبارەت بە كاندیدی سەرۆكی حكوومەت و پێكهێنانی كابینەی نوێ تێی كەوتوون، ئەوا لە سێ رۆژی رابردوو دوور لە چاوی میدیاكان لە كۆبوونەوەی بەردەوامدان و بڕیارە بەمنزیكانە كۆبوونەوەیەكی یەكلاكەرەوە ساز بكەن، بەتایبەتی دوای سەردانی تۆم باراك بۆ بەغدا، شارەزایەكی سیاسی پێی وایە وا بڕوات چوارچێوە دابەش دەبێت.

د. ئیحسان شمەری سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی دەڵێت، ئەوەی ئێستە لەناو چوارچێوەی هاوئاهەنگی روودەدات، جیاوازی بۆچوون نییە ئەوەندی دابەشبوونێكی قووڵە، هەندێك لە هێزەكانی چوارچێوە راشكاوانە رایان گەیاندووە كە بەشداری لە حكوومەتێك ناكەن نووری مالیكی پێكی بێنێت، واتە ناكۆكییەكە تەنیا خۆگرانكردن و داوای دەستكەوتی زیاتر نییە و پێوەندی بە كەسی مالیكییەوە هەیە كە بە زۆرینە كاندید كراوە.

دووپاتی كردەوە، لە حاڵەتی بەردەوامبوونی دۆخەكە بەو شێوەیە و بێ سازان، چوارچێوەی هاوئاهەنگی تەنیا بۆ دوو بەش دابەش نابێت، بەڵكو چوار قەوارەی لە هێزە شیعە براوەكان لێ دروست دەبێت، ئەوەش نیشانەی پرسیار دروست دەكات لە توانای مانەوەی چوارچێوەكە.

شمەری زیاتر دەڵێت، ئەمەریكا بە روونی مالیكی رەت دەكاتەوە و ئەوەش مانای وایە ئەمەریكا تەنیا لەبارەی پۆستی سەرۆك وەزیران نا، بەڵكو مەرجی بۆ پێكهێنانی حكوومەتیش هەیە، رەنگە بگاتە 14 دۆسیەی تر كە ئەمەریكا كاریان لەسەر دەكات، ئەمەریكا لە رێگەی راستكردنەوەی هەڵەكان خەریكی داڕشتنەوەی پرۆسەی سیاسییە لە عێراق.       

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه