سەرچاوە تەناهییەكان ئاشكرایان كردووە، لە ناوچەی زوبێری بەسرە دەست بەسەر دوو سەكۆی مووشەكیدا گیراوە كە بۆ هێرشكردنە سەر بەسرە ئامادە كرابوون.
ئەمڕۆ پێنجشەم پێنجی ئادار، چەند سەرچاوەیەكی تەناهی بە ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقییان راگەیاندووە، هێزەكی عێراق لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی بەسرە، لە قەزای زوبێر دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبیلدا گرتووە، كە هەریەكەیان سەكۆیەكی مووشەكی تێدابووە و بۆ ئەوە ئامادە كراون لە هێرشكردنە سەر بەسرە بەكار بهێنرێت.
شەوی رابردوو جارێكی تر محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی و ئاسایش كۆبووەتەوە و دووپاتی كردووەتەوە، نابێت رێگە بە هیچ لایەنێك بدرێت عێراق بخاتە شەڕەوە.
میلیشیاكانی سەربە ئێران لە عێراق، پشتیوانیی خۆیان بۆ ئێران راگەیاندووە، بۆیە هێرشی مووشەكی بۆ سەر هەرێمی كوردستان و بەغدا و چەند ناوچەیەكی تری عێراق ئەنجام دەدەن.


وەڵام بدەوه