Kurdistan Press - گروپێکی عێراق : بەرپرسیارەتی خستنەخوارەوەی فڕۆكەی ئەمریکای لەخۆ گرت گروپێکی عێراق : بەرپرسیارەتی خستنەخوارەوەی فڕۆكەی ئەمریکای لەخۆ گرت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

گروپێکی عێراق : بەرپرسیارەتی خستنەخوارەوەی فڕۆكەی ئەمریکای لەخۆ گرت

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بەفەرمی بەرپرسیارەتی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆكە هەڵگرە سووتەمەنییە ئەمەریكییەی لەخۆ گرت كە دوێنێ لە رۆژئاوای عێراق خرابووە خوارەوە.

 

مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، لەپێناو بەرگریكردن لە سەروەری خاك و ئاسمانی وڵاتەكەمان كە لەلایەن فڕۆكەكانی داگیركەرەوە پێشێلكراوە، موجاهیدەكانمان توانییان بە چەكێكی تایبەت فڕۆكەیەكی ئەمەریكی لە جۆری (KC-135)  لە رۆژئاوای عێراق بخەنەخوارەوە.

 

مقاوەمەی ئیسلامی دەڵێت، موجاهیدەكانمان فڕۆكەیەكی دیكەشیان هەر لە جۆری (KC-135)  كردبووە ئامانج، بەڵام فڕۆكەكە رزگاری ببوو و بەناچاری خۆی گەیاندبووە فڕۆكەخانەیەكی دوژمن.

 

شەوی رابردوو فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمەریكا (سێتكۆم) رایگەیاندبوو كە دوو فڕۆكەی تایبەتی هەڵگرتنی سووتەمەنییان لە جۆری (KC-135) لە عێراق پێكرابوو، یەكێكیان خرابووە خوارەوە و ئەوەی دیكەیان بە سەلامەتی لە فڕۆكەخانە نیشتبووەوە.

 

راشیگەیاندبوو كە هەردوو فڕۆكەكە لەلایەن گرووپ و میلیشیاكانی سەر بە ئێران لە رۆژئاوای عێراق هێرشیان كرابووە سەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا