Kurdistan Press - عێراق بە دەردی لبنان دەچێت عێراق بە دەردی لبنان دەچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق بە دەردی لبنان دەچێت

میلیشیاكان زیاتر لە 400 هێرشیان ئەنجام داوە

زیاتر لە 66 جار هێرشی ئاسمانی كراوەتە سەر میلیشیاكانی عێراق

كەناڵی I24ی ئیسرائیل لە راپۆرتێكدا دەڵێ‌، "عێراق لەوە نزیك دەبێتەوە، ببێتە دەوڵەتێكی هاوشێوەی لبنان، لەبری ئەوە تەنگژە كۆنترۆڵ بكات، ئەوا تەنگژەكە بەڕێوە دەبات". ئەمەیش بەهۆی میلیشیاكانی شیعەوە كە بەگوێرەی زانیارییەكانی كەناڵەكە لە ماوەی رابردوودا 66 جار هێرشی ئاسمانییان كراوەتە سەر.

كەناڵی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل 24، لە راپۆرتێكدا باس لە هێرشی میلیشیاكان بۆ سەر دامەزراوەكانی دەوڵەت و شاندە دیپلۆماسییەكان دەكات و ئاشكرای دەكات، تەنیا لە بەغدا بە هێرشی ئاسمانی بارەگاكانی ئەو میلیشیایانە 20 جار بۆردمان كراون، لە پارێزگاكانی تریش 46 جار هێرشیان كراوەتەسەر.

كەناڵی تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل پێی وایە حكوومەتی سوودانی بێ دەسەڵاتە و ناتوانێ‌ هیچ شتێك لەو میلیشیایانە بكات، بۆیە چاودێریان پێیان وایە عێراق لە نموونەی دەوڵەتێكی لاواز دەبێت هاوشێوەی لبنان كە ناتوانێ‌ بەسەر تەنگژە زاڵ بێت، بەڵكو تەنگژەكان بەڕێوە دەبات. بۆیە بەبڕاوی راپۆرتەكە عێراق لە بەردەم ئاژاوەیەكی سیاسی و تەناهیی گەورەدایە.

لە 20 رۆژی رابردوودا میلیشیاكانی سەربە ئێران هێرش دەكەنە سەر هەموو داودەزگاكانی دەوڵەت و شاندە دیپلۆماسییەكان، بە پاساوی ئەوەی بەرژەوەندیی ئەمەریكا دەكەنە ئامانج. راپۆرتی كەناڵە ئیسرائیلییەكە پێی وایە تا ئێستە زیاتر لە 400 هێرشیان ئەنجام داوە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا