Kurdistan Press - درۆن و بودجە درۆن و بودجە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

درۆن و بودجە

درۆن و بودجە
حکومەتی ئیتیحادی لە ئاست میلیشیا لە یاسا دەرچووەکان و نیەتی شەڕەنگێزیان دەستەوەستان و بێ ئیرادەیە، بەڵام لە ئاست هەرێمی کوردستان و خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی هەرێم سڵ لە هیچ ناکاتەوە و دوودڵ نیە. 
ئەو دۆخە پڕ لە گرژی و ئاڵۆزیەی میلیشیاکانی سەربە ئێران و بەرەی بە ناو “ مقاوەمە” لە سەرتاسەری عێراق دروستیان کردووە، ئاماژەیەکی باشی لێناخوێندرێتەوە و هێمای وڵاتێکی ئاڵۆز و بێ سیادەو بێ سەرووبەری لێ دەخوێندرێتەوە، ریشی دەسەڵاتدارانی لە دەست لایەنی دەرەکیە. 
پەلاماردان و هێرشی درۆنی بۆ سەر بنکەو بارەگاکانی ئەمریکاو پێشمەرگەو هەولێری پایتەخت، ئاماژەیەکی ترسناکی نیەتی خراپی میلیشیا شیعەکانە. 
ئەم هێرشە درۆنیانە ختوکەدانی هێزەکانی پێشمەرگەیە بۆ تێوەگلانیان لە شەڕوپێکدادانێک، جگەلە گرژی و ماڵوێرانی و تێکچڕژان و تێکچوونی دۆخی ئاسایش، هیچ ئاماژەیەکی دڵخۆشکەری لێ بەدی ناکرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا