Kurdistan Press - ئەمریکا سزای قورس بەسەر ئەم گروپانەی عێراق سەپاند ئەمریکا سزای قورس بەسەر ئەم گروپانەی عێراق سەپاند | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا سزای قورس بەسەر ئەم گروپانەی عێراق سەپاند

ەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا رای گەیاند، چەندان سەركردەی میلیشیاكانی عێراق سزا دەدرێن بە هۆی ئەو تاوانانەی لە عێراق ئەنجامی دەدەن.
ئەمڕۆ هەینی 17ی نیسان، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا لە راگەینراوێكدا ئاشكرای دەكات سزا بەسەر حەوت سەركردەی میلیشیاكانی عێراق دەسەپێنێ‌ كە لە میلیشیاكانی حزبوڵا و سەید شوهەدا و بزووتنەوەی نوجەبا و عەسائیبی ئەهلی حەقن.
لە راگەینراوەكە هاتووە، ئەو میلیشیایانە بە تەواوی لە ناو عێراق لە سزادان را دەكەن و هێرش دەكەنە سەر ئەمەریكییەكان و كەسانی سیڤیل لە سەرانسەری عێراق، سامانی عێراق دەبەن و لە كردەوە تیرۆریستیەكان خەرجی دەكەن، هەروەها سەروەریی عێراق و پرۆسە دیموكراسییەكەی لەناو دەبەن.
بەرپرسەكانیش ئەمانەن:
میلیشیای كەتائیبی حزبوڵا:
عەمار جاسم رەمحی  
رەزوان یوسف حەمید  كەتائیب حزبوڵا 
حەسەن دیاب حەمزە
لە عەسائیبی ئەهلی حەق: 
سەفا جەبار سوید 
لە میلیشیای سەید شوهەدا
خالید جەمیل عابد
سەعید كازم مخەمیس
لە میلیشیای نوجەبا: 
هیشام هاشم جەیسووم

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا