Kurdistan Press - قائانی : گەیشتە بەغدا قائانی : گەیشتە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قائانی : گەیشتە بەغدا

قائانی لەگەڵ بەرپرسی ئاسایش و هەواڵگری عێراق كۆبووەتەوە

عێراق داوای وەستاندنی هێرشەكانی بۆ  سەر حزبە كوردییەكان كردووە

قائانی رەتی كردووەتەوە هێرشەكان بوەستن 

ماڵپەڕی رادیۆی مۆنت كارلۆی فڕەنسی ئاشكرای دەكات، ئامانجێكی سەردانەكەی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەق قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ بەغدا ئەوە بووە هێرشەی سەر حزبە كوردییەكانی ئێران زیاتر بكرێت و قائانی رەتیشی كردووەتەوە ئەو هێرشانە بوەستێنرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 20ی نیسان ماڵپەڕی رادیۆی مۆنت كارلۆی فڕەنسی باس لە سەردانەكەی ئیسماعیل قائانی بۆ بەغدا دەكات كە ئامانجێكی سەرەكی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق بوو، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ خودی قائانی پەیامی لەسەر ئەو خاڵە بڵاوكردەوە و ناڕاستوخۆ دووپاتی كردەوە كە نابێت ئەمەریكا دەست بخاتە كاروباری پێكهێنانی حكوومەتی عێراق.

 

بەڵام مۆنت كارلۆ باسی لەوە كردووە یەكێك لە ئامانجەكانی سەردانەكەی قائانی دژی هێزە كوردییەكانی ئۆپۆزسۆنی ئێران بووە كە لە هەرێمی كوردستانن. مۆنت كارلۆ ئاشكرای دەكات كە قائانی دوو بەرپرسی عێراقی بینیوە ئەوانیش قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و حەمید شەتری بووە كە دووەمیان سەرۆكی دەزگای هەواڵگری عێراقە

 

قائانی لەگەڵ ئەم دوو بەرپرسە عێراقییە باسی پێشخستنی رێككەوتنی تەناهی نێوان عێراق و ئێرای كردووە، بە مانای ئەوەی دژایەتی هێزە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران زیاتر بكرێت. 

مۆنت كارلۆ دەڵێ‌، "بەگوێرەی زانیارییەكان قائانی داوایەكی عێراقی سەبارەت بە وەستاندنی هێرشەكان لە دژی هێزە كوردییەكان رەت كردووەتەوە، وەك دەزانرێت لە دوو رۆژی رابردوودا هێرش ئەنجام دراوە، قائانی رەتی دەكاتەوە ئەو هێرشانە بوەستێنرێن، تەنانەت هەڕەشەی ئەوەی كردووە ئەو هێرشانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەردەوام دەبێت".

لە چەند ساڵی رابردوودا بێ گوێدانە یاسا نێودەوڵەتییەكان و سەروەریی هەرێمی كوردستان و عێراق، سوپای پاسدارانی ئێران هێرشی كردووەتە سەر بارەگاكانی حزبەكانی رۆژهەڵات، هەرچەندە ئەو حزبانە رەچاوی بارودۆخی هەرێمی كوردستانیان كردووە و هیچ چالاكییەكی ئەوتۆ لە دژی ئێران ئەنجام نادەن.

 

لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕی 40ی ئێران لەگەڵ ئەمەریكا و ئیسرائیل، ئێران و میلیشیاكانی رۆژانەی هێرشیان كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان و زیانیان بە خەڵكی سڤیل و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان گەیاندووە. ساڵی رابردوو عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ ئێران واژۆ كردووە بۆ پاراستنی سنوورەكان تا ئەو هێزانەی "كە بە نەیاری ئێران هەژمار دەكرێن" دزە نەكەنە ناو خاكی ئێرانەوە،

بەگوێرەی دوایین زانیاری مۆنت كارلۆ قائانی لە دوایین سەردانی بۆ بەغدا داوای كردووە ئەو یاداشتە پێشبخرێت بە شێوەیەك بتوانرێت هێرش بكرێتە سەر ئەوانەی "كە ئێران بە نەیاری خۆیان دەزانێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا