دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی لە بەغدا، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ئیسماعیل حافز لامی ناسراو بە "ئەبودرع" دەرکرد. ئەم بڕیارە دوای ئەوە دێت کە ئەمیندارێتیی بەغدا بەتۆمەتی هەڵکوتانە سەر فەرمانگەیەک و هەڕەشەکردن، سکاڵای یاسایی لە دژی تۆمار کردووە.
ئەبودرع کە بە "زەرقاوی شیعە" ناوی دەرکردووە، مێژوویەکی ٢٠ ساڵەی لە تاوان و کاری توندوتیژی هەیە و بە یەکێک لە کارەکتەرە دیارەکانی شەڕی تائیفی لە عێراق دادەنرێت. هەرچەندە ناوبراو وەک فەرماندەیەکی سەرایا سەلام دەناسرێت، بەڵام ڕەوتی سەدر چەندین جار بێبەریبوونی خۆیان لە کارەکانی ڕاگەیاندووە. لە ئێستادا دادگا بەپێی مادەی ٤٣٠ لە یاسای سزادانی عێراقی (تایبەت بە هەڕەشەکردن) فەرمانی گرتنەکەی دەرکردووە.
ڕۆژ: سێشەممە
بەروار: ٢٨ی نیسانی ٢٠٢٦
#kurdistanpress




وەڵام بدەوه