به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێش ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هاوكاریه دارایی و ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق سێ مه‌رجی سه‌ره‌كی داناوه، له‌وانه بڕینی ته‌واوی هاوكاریه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ گروپه‌كان و كۆتاییهێنانی به ڕۆڵیان له‌ناو دامه‌زراوه‌كاندا.
ئاژانسی فرانس پرێس لە زاری بەرپرسێكی ئه‌مریكیەوە رایگەیاندوە، "واشنتن بەدوای هەنگاوی کۆنکرێتیدا دەگەڕێت لە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو بۆ دورخستنەوەی دەوڵەت لە گروپە چەکدارەکان پێش دەستپێکردنەوەی هاوکارییە دارایی و ئەمنییەکان".
"دەبێت زەیدی هێڵی کاڵبوی نێوان دەوڵەتی عێراق و گروپە چەکدارەکان ڕونبکاتەوە"، جەختیشیکردەوە "دەستپێکردنەوەی پشتیوانی تەواو پێویستی بە دەرکردنی گروپە چەکدارەکانە لە هەمو دامودەزگاکانی دەوڵەت، بڕینی بودجەی ئەوان لە بودجەی عێراق و رێگریکردن لە پێدانی موچە بە چەکدارەکانیان".
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه، ئه‌و سێ خاڵه ئەو هەنگاوە کۆنکرێتییانەن کە متمانە به ئه‌مریكیه‌كتن دەبەخشن و هانی ده‌ده‌ن بۆ پشتیوانیكردنی حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عه‌لی زه‌یدی.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه، "دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕەوە لە 28ی شوباتی ئه‌مساڵەوە زیاتر لە 600 هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر، هەروەها لە دوای رێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران لە 8ی نیسان هێرشەکان وەستاون، جگە لە هێرشەکانی ئێران لە هەرێمی کوردستان".
ئێواره‌ی 27ی نیسانی ئه‌مساڵ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كاندیدكردنی عه‌لی زیدی، بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق راگه‌یاند، هاوكات ستایشی هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی هه‌ریه‌ك له محه‌مه‌د شیاع سودانی و نوری مالیكی كرد، بۆ كشانه‌وه‌ی كاندیدبونیان.
سێ رۆژ دواتر و له 30ی نیساندا، نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران بڵاویكرده‌وه، عه‌لی زه‌یدی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه پێگه‌یشت و تێیدا پیرۆزبایی له لێ‌كرد، به‌بۆنه‌ی ڕاسپاردنی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی و بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته كرد بۆ سه‌ردانی كردنی واشنتن دوای پێكهێنانی حكومه‌ت.
یه‌ك ئه‌م مانگه، دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "به‌سه‌ختی پشتگیری له عه‌لی ئەلزەیدی دەکەم لە عێراق، ئەو بەهاوکاری ئێمە سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ئەمریکا بە توندی لەگەڵ زەیدی وەستاوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق قسەی کردوە و بە "پیاوێکی باش" وەسفی کرد و پشتیوانی ئەمریکای بۆ دوپاتکردەوە.
Hogir Nerwayi
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەوانەش ببینە
NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان
هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە
دۆخی تاریک
ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا

وەڵام بدەوه