وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەڵوێستێکی توندی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق نیشان دا و ڕایگەیاند، واشنتن بە هەموو شێوەیەک بەشداریکردنی ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە ڕژێمی ئێرانن لەناو کایەی سیاسی و حکوومیی عێراقدا ڕەت دەکاتەوە.
تەمومژ لە نێوان دەوڵەت و میلیشیاکاندا
بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی (NBC News) کە لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە گواستوویەتیەوە، نیگەرانییەکی قووڵ هەیە لەبارەی ئەو "هێڵە ناڕوونەی" لە نێوان دەوڵەتی عێراق و گرووپە چەکدارەکاندا دروست بووە. ئەمەریکا پێی وایە سنوورەکان تێکەڵ بوون و پێویستە حکوومەت خاوەنی بڕیاری سەربەخۆی خۆی بێت.
پەیامێک بۆ عەلی زەیدی
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە پەیامێکی ڕاستەوخۆدا داوا لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەکات کە:
پێوەندییەکانی دەوڵەت لەگەڵ ئەو گرووپە چەکدارانە بەتەواوی بپچڕێنێت.
ڕێگری بکات لەوەی ئەو لایەنانە ببنە بەشێک لە کابینەی نوێی حکوومەت.
سەروەریی یاسا و دامەزراوە فەرمییەکان بپارێزێت.
ئەم فشارانەی واشنتن لە کاتێکدایە کە عێراق لە قۆناغێکی هەستیاری سیاسیی دایە و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێ هەرێمییەکان بەردەوامن.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه